به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب ئه‌و سه‌یرانه، به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی دیدار و ئاشنایی زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری و پێكهێنانی دۆخێكی گه‌رموگوڕ، دڵگیر و مه‌عنه‌وی پێك هاتبوو. ئه‌و سه‌یرانه‌ی كه له ناوچه‌ی سه‌ریاسی پاوه به‌ڕێوه چوو، به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری له‌خۆ گرتبوو.
دوای خوێندنی نوێژی جه‌ماعه‌ت، سفره‌یه‌كی پڕ له نیعمه‌ت و میهر و سۆز و دڵۆڤانی ڕاخرا. ئه‌وه‌یكه زیاتر جێی سه‌رنج بوو، ئه‌وه بوو كه مامۆستایان له دابه‌شكردنی خواردن و ڕاخستنی ئه‌و سفره خوانییه ئاسمانییه‌دا به‌شدار بوون و به ده‌سته‌كانی خۆیان خواردنیان له‌سه‌ر سفره داده‌نا و تاكوو دڵنیا نه‌بان كه ته‌واوی مناڵه‌كان خواردنیان پێگه‌یشتووه، خۆیان ده‌ستیان بۆ خواردن نه‌بردن.
خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز له‌لایه‌ن فه‌ره‌جوڵڵا عه‌بباسزاده، وتاری كورت و مه‌عنه‌وی مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان ئه‌حمه‌دی و هه‌ر كام له مامۆستایان به وتارێكی مه‌عنه‌وی، ئه‌سرینی عیشق و عیرفان و مهعنهوییهتیان له چاوی ئاماده‌بووان ده‌باراند و هێندێ جاریش به پلانێكی وشیارانه دۆخه‌كه‌یان ده‌گۆڕی و به گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری شیرین پێكه‌نینیان ده‌خسته سه‌ر زاری میوانان.
چه‌ندین كێبڕكێ و یاری به‌كۆمه‌ڵیش به‌ڕێوه چوو و كات و ساتێكی له‌بیرنه‌كراوه بۆ مناڵه‌كان پێك هات كه هێمایه‌ك له «يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدانٌ مُخَلَّدُونَ» له به‌هه‌شتی به‌رین و تیشكی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی نیشان ده‌دا.
له كۆتاییشدا خه‌ڵات پێشكه‌شی براوه‌كان كرا.
بۆچوونه‌کان